مەکتەبی سیاسیی پارتی: تیرۆرکردنی مامۆستا ئایینییەکە شەرمەزار دەکەین
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ، ئاماژە بەوە دراوە: ”هه‌واڵی دڵته‌زێنی شه‌هیدكردنی مامۆستای ئایینی و كه‌سایه‌تیی دیاری شاری هه‌ولێر، دكتۆر وشیار ئیسماعیل، له‌ناخه‌وه خه‌مبار و نیگه‌رانی كردین. شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار كه له ناوه‌ندی ئایینی و سیاسیی هه‌ولێر و كوردستاندا، به میانڕه‌وی و نیشتمانپه‌روه‌ری ناسرابوو، تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕه‌شانه‌یه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌منیی هه‌ولێر و نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی ده‌نگه میانڕه‌و و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانه“.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دووپاتی کردووەتەوە: ”له‌كاتێكدا هاوخه‌میی قووڵی خۆمان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی شه‌هیدی مه‌غدور ڕاده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به خاوه‌نی پرسه و شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ئیدانه و ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه و دڵنیاشین كه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بۆ هه‌رچی زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆركار و به‌سزاگه‌یاندنیان“.
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دراوە کە سه‌قامگیریی پایته‌خت ”به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه“ ناله‌رزێ و ئه‌نجامده‌رانیشی ”جگه له ڕووڕه‌شی و به‌سزاگه‌یشتن“، هیچی دیكه ناچننه‌وه.
باس‌نیوز
