په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی مامۆستای ئاینی و كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر دكتۆر وشیار ئیسماعیل.
شه‌هیدكردنی مامۆستا وشیار، كه له ناوه‌ندی ئاینی و سیاسی هه‌ولێر و كوردستاندا، به میانڕه‌وی و نیشتمان په‌روه‌ری ناسرابوو، تاوانێكی چه‌په‌ڵ و تیرۆرێكی دڵڕهشانهیه به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كه‌شی ئارام و ئه‌مینی هه‌ولێر و، نانه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و پشێوی و تۆقاندنی ده‌نگه میانڕه‌و و نیشتمان پهروهرهكانه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌كاتێكدا هاوخه‌می قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانی شه‌هیدی مه‌غدور راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به خاوه‌نی پرسه و شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین، به‌توندی ئه‌و كرده‌وه چه‌په‌ڵه ئیدانه و ریسوا و شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داوامان له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه و دڵنیاشین كه هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌رچی زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی تیرۆركار و به‌سزاگه‌یاندنیان.
سه‌قامگیری پایته‌خت به‌م كاره چه‌په‌ڵ و ترسنۆكانه ناله‌رزێ و ئه‌نجامده‌رانیشی جگه له رووڕه‌شی و به‌سزاگه‌یشتن، هیچی دیكه ناچننه‌وه.
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید دكتۆر وشیار و سه‌بوری و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
23ی 11ی 2016
