سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کۆ دەبنەوە
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2016، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەنقەرە.
کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 23ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی و بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا کۆبوونەوە و تاوەکو ئیستا (کاتژمێر 10:40خولەکی بەیانی) لە کۆبوونەوە دان.
بەپێی زانیارییەکان، وێڕای پەیوەندییە بازرگانیی و سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکوور و تورکیا و دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراسیی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی دیکەی ئەو حزبە، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن.
باسنیوز
