ئەردۆگان داوا لە كوردانی باكوور دەكات دەڕابی دوكانەكانیان دانەخەن

ئەردۆگان داوا لە كوردانی باكوور دەكات دەڕابی دوكانەكانیان دانەخەن


رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند گشت ھێزەکانی ئەمنی، ھێزەکانی سوپا و رێکخستنی ئەمنی و پۆلیسەکان خەبات لە تێکرای تورکیا و باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی توركیا دەکەن، كە مەبەستی باكووری كوردستانە و داوای لە خەڵكی ناویەكە كرد متمانەیان بە خۆیان پتر بێت و بازاڕەكان بكەنەوە.



ئەردۆگان گوتی "گشت ھێزەکانی ئەمنی، ھێزەکانی سوپا و رێکخستنی ئەمنی و پۆلیسەکانمان لەگەڵ گوندپارێزانمان پێکەوە بە گەلەوە خەبات لە تێکرای تورکیا و باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵات دەکەین".



گوتیشی "کاتێک پێتان دەڵێن دەڕاب دابگرن، ئیتر باوەڕ ناکەم مرۆڤەکانی باشووری رۆژھەڵات و رۆژھەڵات دەڕابەکانیان دابخەن، چونکە کاتێک شتێکی وا بکەن، ئەوا ئەوانیش باجەکەی دەدەنەوە".


ئەردۆگان لە گوتارێکدا کە لە کۆنفڕانسی "شێوازی نوێی ئاسایشی تورکیا" بۆ قوتابیانی ئاکادیمیای پۆلیس لە ناوەندی کولتوور و کۆنگرەی بێشتەپە پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا کە ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵات بەم شێوەیەی ئێستە نابێت و راشیگەیاند لەم ماوانەی دواییدا ھەموو پێکەوە خەباتیان کردووە و ئێستەش تیرۆریستان بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان حەشار بدەن.


سەرکۆماری تورکیا گوتی "نابێ بگوترێ ھاتن و ھەڕەشەیان کرد و بۆیە دەڕابمان داگرت. ئەم ئەرکە تەنھا ئەرکی سەرباز و پۆلیس نییە، بەڵکو لە ھەمان کاتدا وەک گەل ئەرکی تۆشە ئەوەی دەڵێ دەڕاب دابگرە، رووبەڕووی بوەستیەوە".
BAS NEWS-
Top