فەیسەڵ قاسم لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە ڕەخنە لە لێدوانەكەی دی میستورا دەگرێ
دی میستورا نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا رایگەیاندبوو كە پێویستە حوكمی زاتی بەكوردانی رۆژئاوای كوردستان بدرێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی حەلەب.
لەمبارەوە فەیسەڵ قاسم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نووسیویەتی "چیتر نەخشەی دابەشكردنی سوریا بەدەستێوەردانی نێودەوڵەتی بەئاشكرا باسی لێوە دەكرێ، ئەگەر نا چ نێوێك لەو پێشنیارەی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دەنێن؟ ئایا ئەمە داوای دابەشكردن نیە؟".
جێی باسە لەبارەی پێشنیارەكەی دی میستوراوە، هەریەك لە ڕژێمی بەشاری ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەتوندی ڕەتیان كردەوە.
BAS NEWS-
