ته‌رمی یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی گوندی گریانه ده‌هێنرێته هه‌ڵه‌بجه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی یه‌كێك له چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی گوندی گریانه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێنرایه شاری هه‌ڵه‌بجه.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له گوندی گریانه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، له نێوان چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێزه ئه‌منییه‌كان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه درووست بوو ، ئێواره‌ی ئهمڕۆهێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه‌یان هینایه‌وه بۆ پزیشكی دادیی هه‌ڵه‌بجه.
په‌یامنێری(باس‌نیوز)له هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌رچه‌نده ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌می پزیشكی دادیی هه‌ڵه‌بجه ئاماده بوون به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگری چوونه ژووره‌وه‌یان لێكرا و به‌رپرسانی ئه‌منیش ئاماده نه‌بوون زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشكرا بكه‌ن.
پێشتر ڕزگار حەمەنووری، ئەندامی ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی، لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندبوو: "ئەو چەکدارانەی کە لە گوندی گریانە دەرکەوتون، پێنج چەکداری تیرۆریستن".
BAS NEWS-
