به‌هۆى ره‌شه‌باوه زانكۆى كۆیه چه‌ند رۆژێكی كرده پشوو
حازم عه‌لى،لێپرسراوى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى زانكۆى كۆیه له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى راگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى هه‌ستمان كرد ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ى چه‌ند رۆژیكه هه‌ڵیكردووه كاریگه‌رى زۆره‌و له پێناو سه‌لامه‌تى خوێندكاران، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی زانكۆماندا بریارماندا كه خوێندكاران ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه تا رۆژى شه‌ممه 26 ى تشرینى دووه‌م نه‌یه‌نه‌وه ده‌وام ".
گوتیشى: "ئه‌و پشووه ته‌نیا بۆ قوتابیانه‌و ده‌وامى كارگێرى زانكۆ له‌و دوو رۆژه‌دا ئاساییه و ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران و مارمۆستایان ده‌وامى خۆیان بكه‌ن".
BAS NEWS-
