بارزانی و كارتهر جهختیان له گرنگیی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە كردهوه
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 22ـی 1ـی 2016 (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند بەبۆنەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها پێزانینیشی بۆ ئاستی باشی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەبوو لە شەڕی تیرۆریستاندا.
هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لە بایەخ و گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عێراق بە تایبەت لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە.
لە بەشێكی تری ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پلانی ئازادكردنی مووسڵ و دەرووبەری ئاڵۆگۆڕ كرد و قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنەكە هەتا ئێستا بە سەركەوتوو وەسف كرا.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی گەل و حكوومەت و سوپای ئەمەریكای كرد كە لە شەڕی تیرۆردا پشتیوانی پێشمەرگە بوونە و هیوای سەركەوتنی یەكجارەكی لە بەرانبەر تیرۆریستان خواست.
pdk-
