سەرەڕای قەیرانی ئابووری کۆمپانیا جیهانییەکان بەرهەمەکانی خۆیان لە کوردستان دەخەنەروو
تۆیۆتا لاندکروزەری ٢٠١٧، لە ژێر ناوی وایت ئێدیشن کە خۆی لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ دهبینێتهوه، لە هەردوو بەشی پشتەوە و پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە گۆڕانکاری بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، زۆرتر بوونی گۆشەی سەرکەوتن ودابەزین هێزێکی زیاتر دەداتە ئۆتۆمبێلەکە، هەروەک لە ناوەوە دوو شاشهی بۆ زیاد کراوە کە دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە مۆبایلەوە و شاشهی مۆبایلەکەت بخەیتە سەر سکرینی ئۆتۆمبێلەکە، جێی ئاماژەیە تۆیۆتا عێراق ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی تایبەت بە بازاڕی عێراق هێناوە وتایبەتمەندیەکانی ناوازەن.
زۆربەی تایبەتمەندیەکانی ئۆتۆمبێلەکە جاری یەکەمە لە بازاڕی عێراقدا بەردەست دهكهوێت، ئەم مۆدێلە نوێیە تەنها لە پێشانگای بریکارە ڕێگە پێدراوەکانی تۆیۆتا بەردەستە وگرەنتی ٣ ساڵ یان 100 ههزار كم کامیان زووتر تەواو بێت لەگەڵدایە.
خليل بله يى
