کچێک لە ئەمریکاوە بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە

کچێک لە ئەمریکاوە بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە
کچە کوردێکی ئەمریکی بۆ خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، دەگەڕێتەوە و سەردانی بەرەکانی شەڕی دژ بە رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات.





ئیڤانا رۆژ، کچە کوردێکە و لە ساڵی 1988 دوای پرۆسەکانی ئەنفالی کوردان، لەگەڵ خێزانەکەی چوەتە ئەمریکا.





ئیڤانا لەرێی کردنەوەی خولی فریاگوزاریی خێرا و پشتیوانیی ماددی، هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لەو ماوەیەدا، پێشمەرگەکان بە دایک و خوشک بانگی دەکەن.





جگە لە پێشمەرگە، ئەو کچە کوردە خزمەتی منداڵانی شەهیدان دەکات و ژمارەیەک منداڵە شەهیدیشی لەسەر ئەرکی خۆی بردووەتە قوتابخانەیەکی تایبەت.





































باسنيوز
Top