پارتی ئاماده‌یی خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
له په‌یامێكدا، گوته‌بیژی پارتی به ئاماژه پێدان به گونجاوبوونی كاتی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێم، چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سیاسی به پێویست ده‌زانێت و ئاماده‌یی ته‌واوی حزبه‌كه‌شی ده‌رده‌بڕێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
ده‌قی په‌یامی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان:
په‌یامی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كات و ساتێكی گونجاودابوو، هه‌روه‌ها به ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ناوخۆییه‌كانی ده‌زانین.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه به باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له روانگای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌مان بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی به زه‌روری ده‌زانین بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه بین و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنه‌كانمان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه.
بۆیه پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێزیان ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان تا له‌به‌ر رۆشنایی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه میكانیزمی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رییه‌كان دیاری بكه‌ین.
k24 -
