کادیرێکی کۆمەڵ: کە كێشه‌تان نيیه كاك مەسعوود سه‌رۆك بێت كانديديشتان نيیه ئه‌ى بۆچى گاڵته به خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟
ئەنوەر سەباح، کادیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت: "ئه‌مه دوه‌م جاره ئه‌م پياوه ده‌ڵێت كه‌سێك ديارى بكه‌ن بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و من شوێنه‌كه‌م چۆڵ ده‌كه‌م، و ده‌ڵێت (ده‌سته‌يه‌كى تر بۆ سهرۆكايهتیيهكان هه‌ڵبژێرن)، به‌ڵام تا ئێستا هيچ حزبيك زاتى ئه‌وه ناكات بڵێ من كانديدم هه‌يه، ئه‌وه‌ى من ئاگادارم به به‌ڵگه‌وه هيچ حزبێك كانديدى نيیه".
دەشڵێت: "بۆ سهرۆكايهتیى هه‌رێم له رابڕدووشدا هه‌ر چوار حزبه‌كه كێشه‌يان نه‌بووه كاك مەسعوود سه‌رۆكى هه‌رێم بێت، باشه كه كێشه‌تان نيیه كاك مسعود سه‌رۆك بێت كانديديشتان نيیه، ئه‌ى بۆچى گاڵته به خه‌ڵك ده‌كه‌ن، بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنن؟ ئه‌ى كه بانگه‌وازى كردووه بۆ ناچن به يه‌كه‌وه دابنيشن هه‌رچى گله‌يی و ره‌خنه و پێشنيارتان هه‌يه پێى بڵێن و بڵين كێشه‌كان به‌م شێوه‌يه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئەوەش دەخاتەڕوو: "كاتێك ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات وه‌رنه‌وه لاى خه‌ڵك به ڕوون و ڕاشكاوى باسى بكه‌ن و له حكوومه‌ت بكشێنه‌وه، به‌سه هه‌موو لايه‌نه‌كان بێ جياوازى خه‌ڵك ماندووه، خه‌ڵك برسیيه خه‌ڵك بێزاره. هه‌موو حزبه‌كان و خه‌ڵكى كوردستانيش باش ده‌زانن هه‌موو شتێك هه‌يه، قهيرانيش درۆيه پێك وه‌رن چيتر يارى به چاره‌نوسى خه‌ڵك مه‌كه‌ن، تاوانبار ئه‌و كه‌سه‌يه يارى به چاره‌نووسى خه‌ڵك ده‌كات."
باسنيوز
