ده‌زگای خێرخوازی بارزانی لە ڕێی گرێبەستێكی نوێوە خواردنی گەرم بۆ ئاوارەكان دابین دەكات
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراوی (lDS)ی ئه‌مریكی گرێبه‌ستێك بۆ دابینكردنی ژه‌مه خواردنی گه‌رم بۆ دوو ملیۆن ئاواره واژوو ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێ یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌ده‌ین له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان، به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ته‌وه، ئاین، ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێن.
مو‌سا ئەحمەد جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌ڵێ له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازردا، رۆژانه خواردنی گه‌رم بۆ دوو هه‌زار و 500 تا سێ هه‌زار كه‌س ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا له باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، گرێبه‌ستێك بۆ دابینكردنی ژه‌مه‌خواردنی دوو ملیۆن ئاواره له نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و رێكخراوی (LDS)ی ئه‌مریكی واژوو كرا و له چه‌ند رۆژی ئاینده ده‌ست به جێبەجێکردنی قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌و گرێبه‌سته ده‌كرێ.
گرێبه‌سته‌كه كه له‌لایه‌ن عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ویتنی كلایتۆن سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوه ئه‌مریكییه‌كه واژوو كرا، بریتییه له هه‌ماهه‌نگیی نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه بۆ خزمه‌تكردنی پتری ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه به ده‌یان هه‌زاریان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستاندا له چه‌ند كه‌مپێك جێگیر كراون و پێشبینی هاتنی ژماره‌ی زیاتریش ده‌كرێت.
پاش واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ سه‌رۆكی رێكخراوه ئه‌مریكییه‌كه و سه‌رۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی و جێگره‌كه‌ی باس له ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه كرا.
عه‌زیز شێخ ره‌زا گوتی ئه‌وان هاتوون بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستی دابینكردنی دوو ملیۆن ژه‌می خواردن بۆ ئاواره‌كان.
لای خۆیەوە ویتنی كلایتۆن گوتی "پێمانخۆشه ئه‌و لینكهمان له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ئه‌و ئاوارانه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌ڵك پێویستییان به‌و یارمه‌تییانه هه‌یه، ئه‌مڕۆ گرێبه‌ستێكمان واژوو کرد بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان، ئێمه یارمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی لێقه‌وماو ده‌ده‌ین له‌هه‌موو ناوچه‌كانی جیهان به‌بێ ره‌چاوكردنی نه‌ته‌وه و ئاین و ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێن".
هه‌روه‌ها رووی ده‌می كرده سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و گوتی: "شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بتوانیین ئیش له‌گه‌ڵ ئێوه بكه‌ین و له‌گه‌ڵتان بین".
BAS NEWS-
