کەشتییەكی کۆچبەران لە دەریای سپی نقوم بوو

 کەشتییەكی کۆچبەران لە دەریای سپی نقوم بوو
کەشتییەکی کۆچبەران لە کەناڵی سجیلیا نوقم بوو، تێیدا ٢٧ کەس رزگار کران و تاوەکو ئێستە ٩٦ کەسیان بێ سەروشوێنن.


لقی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە ئیتاڵیا لە ھەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند ئەمڕۆ کەشتییەکی سەر بە رێکخراوەکەیان ھاوکارییان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرانی کەشتییەک پێشکەش کردووە.


لە ئەنجامی فریاكەوتنەكەدا ٢٧ کەس رزگار کران، تەرمی حەفت کەسیش دۆزرایەوە. بەپێی زانیاری شایەتحاڵەکان سەرجەم کۆچبەرانی ئەو کەشتییە ١٣٠ کەس بوون کە تاوەکو ئێستە ٩٦ کەسیان بێ سەروشوێنن.


لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا دوو رۆژ لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ١٦٦ ھەزار و ٦٨٦ کۆچبەر لە دەریای سپییەوە بۆ ئیتاڵیا ھاتوون.


بەپێی راپۆرتی دەزگاکانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٦ بووە ساڵی شکاندنی رێکۆردێکی نوێ لە گیانلەدەستانی کۆچبەران لە دەریای سپی. لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی چوار ھەزار کۆچبەران لە دەریای سپی گیانیان لەدەست داوە.
bas news-

Top