خێوەت و چادرگە بەسەر ٧٣٠ خێزانی کەمپی بەحرکە دابەشکرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری UNHCR لەکەمپی بەحرکە خێوەت و پەناگە بەسەر ٧٣٠ خانەوادەی ئاوارەی موسڵ و ئەنبارو سنجار و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەن.
ئەمڕۆ لەدرێژەی دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری و پێداویستیەکان بەسەر پەنابەر و ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ نزیکبونەوەی وەرزی زستان لە ھەڵمەتێکدا بەھاوکاری لەگەڵ UNHCR لە کەمپی بەحرکە لەسنوری پارێزگای ھەولێر کە تایبەتە بە ئاوارەکانی موسڵ و ئەنبار و سەلاحەدین و سنجار و دەوروبەری، دوو ھەڵمەتی دابەشکردنی پەناگە و خێوەت بەسەر ئاوارەکاندا بەڕێوەچوو، یەکەمیان دابەشکردنی ١١٠ خێمەبوو بەسەر ١١٠ خێزان و ھەروەھا دابەشکردنی چادر بەسەر ٦٢٠ خێزانی کەمپەکەدا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە زۆربەی کەمپی ئاوارەو پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان رۆژانە ھەڵمەتەکانی دابەشکردنی خۆراک و پێداویستی بەڕێوە دەبات و بەردەوامیش دەبن لە ھاوکاریکردنی زیاتری پەنابەرو ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانەیان.
PAYAMNER-
