نووسەرێکی عەرەب: بەھۆی ئازایەتییەوە، بەغدا دان بە ڕۆڵی نیشتمانیی پێشمەرگەدا دەنێت
نووسەرێکی عەرەب دەڵێت ئازایەتیی پێشمەرگە وایکرد بۆیەکەمجار لە مێژوودا عێراق دان بە ڕۆڵی نیشتمانیی ئەو ھێزەدا بنێت.
ژنە نووسەری سعودی "ئەمەل عەبدولعەزیز ئەلھەزانی" لە بابەتێکیدا کە لە ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت بڵاوبووەتە ، بە ناونیشانی "کورد لە بەرەی پێشەوەی شەڕەکان"، دەنووسێت بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا عێراق دان بە ڕۆڵی نیشتمانیی پێشمەرگەدا بنێت.
ئەلھەزانی باس لەوەش دەکات کە "لە دوا کاتەکانی ئیدارەی باراک ئۆبامادا باشترین چارەسەر بۆ ئەمریکا ئەوەبوو کە شەڕی موسڵ بە سوپای عێراق و پێشمەرگە بسپێرێت، بۆیە ئەو شەڕە تا ڕاددەیەک پاکتر بوو لە پێشێلکاریی تایەفی، ئەمە حاڵەتی نموونەیی بوو."
ھەروەھا پێی وایە کە ئازایەتی و سەرکەوتنەکانی ھێزی پێشمەرگە، حکومەتی عێراقی ناچار کرد بۆ یەکەمجار دان بە ڕۆڵی نیشتمانیی پێشمەرگەدا بنێت.

PAYAMNER-