د. نهجمهدین كهریم: چارەسەر کردنی کێشەکان لە ھەرێمی کوردستان باشترە لە گەڕانەوە بۆ بەغدا
د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک لە کۆرێکدا لە واشنتن ڕایگەیاندووە، کە لە دوایین سەردانیدا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسی سەربەخۆیی کوردستانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ کردووە.
نەجمەدین کەریم ئاماژەی بەوە کردووە، پەیوەندیی راستەوخۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زیانی بۆ کوردستان هەیە و رایگەیاندووە، ”دەزانم چارەسەر کردنی کێشەکان لە ھەرێمی کوردستان باشترە لە گەڕانەوە بۆ بەغدا“.
پارێزگاری کەرکووک باسی ئەزموونی پەیوەندیی پارێزگای کەرکووکی بە حکوومەتی عێراقەوە کردووە و رایگەیاندووە، کە بەدرێژایی ئەمساڵ ھیچ بودجەیەک لە بەغداوە بۆ کەرکووك نەنێردراوە.
پێشتر ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرکردەی بزووتنەوەی گۆڕان داوای کرد سلێمانیی پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبێت و پشت لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
payamner-
