لە باشیکدا فەرمانبەران گەڕانەوە دەوام
(زهنون یونس یوسف) بهڕێوبهرى ناحییهى باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند:" داعش کە ماوەی دووساڵ و چوارمانگ لە شارەدێی باشیک بوو، شوێنگەلێکی زۆریان لە باشیکدا وێران کردووە، بەڵام لە ئێستادا کە پێشمەرگە ئازادی کردووەتەوە، فەرمانبەرانی فەرمانگەکان گەڕاونەتەوە دەوامی ئاسایی خۆیان و تەنها چەند فەرمانگەیەک نەبێ کە داعش ڕماندوویەتی.
جێگەی ئاماژەیە، باشیک لە ٧-١١-٢٠١٦ لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە ئازاد کراو، بە شوێنێکی ستراتیژی دادەنرێ کە تەنیا ٢٠ کم لە سەنتەری مووسڵەوە دوورە و بەر لەوەی داعش دەستی بەسەردا بگرێ، ١٤٠ هەزار کەس لە باشیکدا دەژیان.
pdk-
