سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: ئەستەمە پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە

 سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: ئەستەمە پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت ڕێگاچارەیەکی خێرا بۆ پرۆسەی خوێندن بکرێت، بەپێچەوانەوە مەترسی دواکەوتنی پرۆسەی خوێندن هەیە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕای گەیاندووە: "دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان مافی مامۆستایان دابین بکات، حکوومەت بەرپرسیارە لە دابینکردنی مافی مامۆستایان، داوکاریی مامۆستایانیش خۆی لەدابینکردنی مووچەدا دەبینێتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەگەر پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان دەستکاری نەکرێت، ئەستەمە پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە”.

بەپێویستیشی دەزانێت، هەوڵ بدرێت بەپەلە ئەم بارودۆخە چارەسەر بکرێت، ئەگینا “پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لە مەترسییە گەورەکە نزیک دەبێتەوە".













باسنيوز
Top