لە یەک هەفتەدا چوار منداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

لە یەک هەفتەدا چوار منداڵ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

دوای خراپتر بوونی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ئێران، تەمەنی خۆکوشتن، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان، هەروەها کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دادەبەزێ و لە شاری مەهاباد لە هەفتەی ڕابردوودا منداڵێک و گەنجێک کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دوو کەسی دیکەش هەوڵی خۆکوژییان داوە.



بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) سەعید عەلیپوور، تەمەن 17ساڵ و خەڵکی ئاوایی (ئیندرقاش)ی مەهاباد، لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە لە هەفتەی ڕابردوودا، منداڵێکی تەمەن 8 ساڵ بەناوی گزنگ ماندێگا، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.



گزنگ تەمەنی 8 ساڵ و خەڵکی ئاوایی (لەج)ی سەر بە شاری مەهابادە کە تاک ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوونە.



دەگوترێ هەر لە هەفتەی ڕابردوودا دو لاوی دیکە کە لەگەی خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژیان داوە کە لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە لە مردن ڕزگار کراون.



بە گوتەی کارناسانی کۆمەڵایەتی، سیاسەتی هەڵاواردنی ئێران، بێکاری، هەژاری لەڕادەبەدەر کە دەرەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی ڕێژیمی ئێرانە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کۆمەڵگە زیاتر تووشی کێشە کۆمەڵایەتیەیکان دەکات.


PAYAMNER-
Top