وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتێكی هەنگاریا پێداچونەوە بەڕێککەوتننامەکەیاندا دەکەن
لهراگهیهنراوێكی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى كه وێنهیهكی بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس نێردراوه، تێدا هاتووه، کۆنسڵى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندوه، ئەمساڵ کۆتایى بەڕێکەوتننامەى واژووکراوى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەنگاریا دێ، بۆیە دەبێ بەسود وەرگرتن لە ئەزمونى ئەو ڕێککەوتننامەیە پەرەى زیاتر بەپەیوەندییەکانمان بدەین.
راگهیهنراوهكهی خوێندنی باڵا ئاماژهی بهوه كردوه، ئەو ڕاگەیاندنەى (د.چابا ڤێزێکێنیى) کۆنسڵى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان لە میانەى دیارێکیدا هات لەگەڵ د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەو دیدارەدا کە ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠١٦) بەئامادەبونى، د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و، د.جوان جەلال شەریف بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچو.
لە دیدارێکدا پەیوەندییە ئەکادیمی و زانستیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و هەنگاریا بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت ئەو ڕێککەوتننامەى کە لە بوارى خوێندنى باڵا ئیمزا کراوە.
لەو چوارچێوەیەداو، لەسەرەتاى دیدارەکەدا کۆنسڵى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى بەو دیدارو پێشوازییە پیشاندا، هەروەک ئامانجى سەردانەکەشى بۆ وەزارەت ڕونکردەوەو ڕایگەیاند: هاتوین بۆ وەزارەت بۆ ئەوەى پێشنیازى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بزانین سەبارەت بەڕێککەوتننامەى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى توانستە مرۆییەکانى هەنگاریا، چونکە ئەمساڵ کۆتایى بەو ڕێکەوتننامەیە دێ و، دەخوازین بەلەبەرچاوکردنى پێشنیازەکان پەرەى زیاتر بەپەیوەندییەکانمان بدەین.
بۆ ئەوەش، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، دواى بەخێرهێنانى کۆنسڵگەرى هەنگاریا، بەگرنگیەوە باسى لەو ڕێککەوتننامەیە کرد و بەدەسکەوتێکى گرنگى لە قەڵەمدا بۆ دروستکردنى بناغەى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و هەنگاریا، ئەوەشى ڕاگەیاند: لە میانەى جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتننامەیە لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردودا ئێمە چەند سەرەنج و بۆچۆنێکمان لەلا گەڵاڵە بوە بۆ ئەوەى لە کاتى نوێکردنەوەى بتوانین جێیان بکەینەوە تا لە داهاتودا بەشێوەیەکى باشتر بتوانین ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ بکەین و زیاتر ببێتە هۆى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوانمان، بۆ ئەوەش وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەڵێنیدا لە داهاتویەکى نزیکدا سەرجەم پێشنیاز و بۆچونەکانیان ڕەوانەى کۆنسڵگەى هەنگاریا بکەن تا کارى پێویستى لەبارەوە بکەن
PAYAMNER-
