وه‌زيرى په‌روه‌رده: کواڵیتى خوێندن و ڕەهەندى پەروەردەیی بنەماى سەرەکیی خوێندنگە ئەهلییەکانن
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامسۆتایانی خوێندگە ئەهلییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە:
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بەڕێوەبەرى پەیمانگە و قوتابخانە و باخچە ئەهلییەکان قسەى لەسەر هەماهەنگیى هەموو لایەک کرد و کورتەیەکى لەسەر ئەو ڕێنماییانە باس کرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکەى لە هەشت بەش و 77 بڕگەدا ڕێکى خستووە بۆ باشتر بەڕێوەچوونى کاروبارەکان.
پاشان بەڕێوەبەرى تەجهیزات لە وەزراتى پەروەردە باسى چاپى کتێب و پشکى پەیمانگە و قوتابخانە و باخچە ئەهلییەکانى کرد و چەند پێشنیار و ڕێکارێکى بۆ ساڵى نوێ خستنەڕوو.
کرۆکى سەرەکیى کۆبوونەوەکە لە قسەکانى وەزیرى پەروەردەدا بوو کە باسى سياسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كرد بۆ به‌رەوپێشچوون و هاندان و پاڵپشتيى وه‌به‌رهێنان له بوارى په‌روه‌رده بەتایبەت لەلایەن کەرتى تایبەتەوە و لەژێر ڕۆشنایی ياساى خوێندنى ئه‌هلى له هه‌رێمى كوردستان بوو.
د. پشتیوان سادق گوتى: "ئێمە وه‌ك يه‌ك خێزان كۆ بووينه‌ته‌وه، خێزانێكى په‌روه‌رده‌يى کە هەموو لامان خزمه‌تى په‌روه‌رده دەکەین وه‌ك سامانێكى مرۆيى گرنگ بۆ پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه. خوێندنى ئەهلیمان بەپێى یاسا و ڕێنمایی ڕێک خستووەتەوە ئەمە وا نییە بمانەوێت سنووردارى بکەینەوە، بە پێچەوانەوە بۆ باشترکردنى کواڵیتى خوێندنە لە قوتابخانە و پەیمانگە و باخچە ئەهلییەکاندا، چونکە خوێندنى ئەهلیش خزمەتى منداڵانى کورد دەکات. ئێمە دەمانەوێت خوێندنى ئەهلى لە هەرێمى کوردستان کواڵیتییەکەى بەرز و بەرزتر ببێتەوە و دانەبەزێت، هەروەها وەک کایەیەکى بازرگانى ڕووت تەماشا نەکرێت، چونکە ناکرێت پەروەردە و تاوەر دروستکردن وەک یەک سەیر بکرێن، چونکە پەروەردە خەریکى دروستکردنى مرۆڤە بۆ ئەم وڵاتە".
وەزیرى پەرورەدە نموونەى پەروەردە و تەندروستى وەک یەک هێنایەوە بۆ گرنگى بوارى دروستکردنى مرۆڤ چونکە "خوێندن و ته‌ندروستى دوو ڕه‌هه‌ندى ئينسانى و نیشتمانین و ناکرێت بە سادە وەبەرچاو بگیردرێن و ئەگەر ئەم دوانەت باش نەبن، وڵات پێش ناکەوێت، هيوادارم ئه‌م قه‌يران و ناخۆشييه‌ى كه هه‌يه ببێته هۆى پێداچوونه‌وه و ڕيفۆرم و پابه‌ندبوون به ياسا و ڕێنماييه‌كان، هه‌نگاوى باش و كارى باشتر بكه‌ين. "
له كۆتاييدا وەزیرى پەروەردە دڵخۆشى خۆى دەربڕى به‌م كۆبوونه‌وه‌يه هيواى خواست كه‌وا زياتر گرنگى به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن بده‌ن و هاركارى بوارى پەروەردە بن له هەرێمى کوردستان.
باس‌نیوز
