بەرپرسی میحوەری باشیک: سەرۆک بارزانی ھاتبوو بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری ئەوە بێت کە باشیک پاککراوەتەوە
بەرپرسی میحوەری باشیک حەمید ئەفەندی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی میحوەری باشیکی کرد بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری دۆخی باشیک بێت وبزانێت کە بەتەواوەتی پاککراوەتەوە ،بەڵام دواتر خۆی ھات وبینی کە باشیک بەتەواوەتی لەلایەن ھێزی پێشمەرگە پاککراوەتەوە ولەئێستادا ھیچ تیرۆرستێکی داعش لەناوباشیک نەماوە.
حەمید ئەفەندی گوتیشی، سەرۆک بارزانی بەپاککردنەوەی باشیک لەتیرۆرستانی داعش دڵخۆش بوو وپیرۆزبایی لەھێزی پێشمەرگە کرد بەبۆنەی ئەوسەرکەوتنەی ھێزی پێشمەرگە بەدەستی ھێناوە.
بەرپرسی میحوەری باشیک ڕوونیشی کردەوە، ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری باشیک گورزێکی کوشندەی لەداعش وەشاندووە وزیاتر لە٥٠تیرۆرستیشیان لێ کوژراوە.
ئەوفەرماندەیە ڕوونیشی کردەوە، شارۆچکەی باشیک راستە ناحیەیە ،بەڵام لەھەموو قەزاکانی ئێمە گەورەترە وھێزی پێشمەرگە لەناوشارۆچکەکە ھەیە ورەنگە بەم زوانە خەڵکەکەشی دەست بەگەرانەوە بکەن بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.
pAYAMNER-
