سەید هەژار: باشیك هەمووی پاك كراوەتەوە و چوار تیرۆریستی دیكەیش كوژراون

 	 سەید هەژار: باشیك هەمووی پاك كراوەتەوە و چوار تیرۆریستی دیكەیش كوژراون
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕایگەیاند، باشیك هەمووی پاك كراوەتەوە و چوار تیرۆریستی دیكەیش كوژراون، كە دەیانویست ڕابكەن.

لیوا (سەید هەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە لە باشیك بەردەوامە لە پاككردنەوەی ئەو شارۆچكەیە و لە ئێستادا تەواوی شارۆچەكەكە پاك كراوەتەوە و بڕوا ناكەم هیچ تیرۆریستێكی تێدا مابێت".
(سەید هەژار) گوتیشی، چوار تیرۆریست مابوون كە دەیانویست بەرەو مووسڵ رابكەن، بەڵام كەوتنە كەمینی هێزی پێشمەرگە و هەرچواریان كوژران.
ئەو فەرماندەیە دەشڵێ، لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش لەناو باشیك كوژراون.
kdp-
Top