'په‌یه‌ده به زه‌بری چه‌ك و ڕژێمی سووریا بووه‌ته حاكمی رۆژئاوا'
(نووری بریمۆ) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان- سووریا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ''په‌یه‌ده به زه‌بری چه‌ك و ڕژێمی سووریا بووه‌ته حاكمی رۆژئاوا، گوێ بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناگرێت، چونكه ئازادی له‌لای ئه‌وان، بریتییه له بیركردنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای په‌یه‌ده‌دا، ئێدی به‌ولاوه لای ئه‌وان تۆ خۆفرۆشی و نیشتمانپه‌روه‌ر نیت، بۆیه به‌زۆر خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی رۆژئاوادا سه‌پاندووه و، خراپتر له ڕژێمی سووریا به خه‌ڵكی رۆژئاوا ده‌كات، ئه‌گه‌رنا شه‌قامی كوردی له رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ په‌ده‌یه‌دا نییه، چونكه ئه‌وانه هه‌ڵگری چه‌ك و میلشیانه، ڕاستییه‌كه‌یشی وایه شه‌قامی كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه و پارتی دیموكراتی كوردستان سووریادایه، چونكه ئه‌وانه هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یینه.''
(نووری بریمۆ) گوتیشی: ''په‌یه‌ده دژی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه و كار بۆ خراپبوونی رۆژئاوا ده‌كات، كه رۆژانه گه‌نجانی رۆژئاوا به‌بێ هۆكار شه‌هید ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ داهاتووی رۆژئاوا، بۆیه ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی خۆ به‌رده‌وام بێت رۆژئاوای كوردستان خراپتر ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی خۆ به‌رده‌وام بێت، ئێمه وه‌ك لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا چیی دیكه لێی قبووڵ ناكه‌ین و دژی ده‌وه‌ستینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه له‌و به‌شه‌ی كوردستان ئازاد بێت.''
kdp-
