نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
تائێستا حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا باسكرا، نه‌ناردووه، له كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌شدار بووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "زۆر نیگه‌رانین له نه‌ناردنی پاره‌ی پێشمه‌رگه، له كاتێكدا ده‌بوو به‌پێی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كوردستان بهاتایه و بدرایه‌ته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "په‌یاممان ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین، كه له نادرنی ئه‌و پاره ده‌ست و برد بكات، چونكه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستی پێیه‌تی".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی پێوه نه‌كات، ده‌بێت پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر به‌غدا بكرێت".
باس‌نیوز
