وه‌ده‌رنانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانه‌وه بۆ زیندان
یه‌كێك له‌و تراژیدی و تابلۆ ره‌شانه‌ی به درێژایی 30 ساڵی رابردووی توركیا بۆ كورد، راپێچكردنی سیاسییه‌كانیان بووه بۆ زیندان، له‌یلا زانا و ئۆرهان دۆغان و خه‌تیب دیجله‌یش مێژوویه‌كی تاڵه بۆ كورد، كه له ساڵی 1994 له‌ناو په‌رله‌مان كه‌له‌پچه‌یان خرایه ده‌ست و بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ زیندانی كران.
له ساڵی 2011 پرسی چاره‌سه‌ری له توركیا ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی 2 ساڵی خایاند، ئه‌وكات هاووڵاتییانی تورك و كورد پشتگیرییه‌كی زۆریان له پرسی چاره‌سه‌ری كرد، ته‌نانه‌ت ده‌زگای راپرسیی گه‌وره ئاشكرای كرد 85%ی هاووڵاتییانی توركیا پشتگیری له پرسی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 له توركیا، ئیدی چه‌كه‌كان هاتنه‌وه مه‌یدان و ئاشتی و پرسی چاره‌سه‌ریش خراوه‌ته ناو ساردكه‌ره‌وه‌وه.
به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیا، له 20ی مایس به كۆی ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی توركیا پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر 134 ئه‌ندام په‌رله‌مانی توكیا هه‌ڵگیرا، كه 52 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ی تێدابوو، له‌نێوانیاندا ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ. هه‌ر ئه‌وكات ده‌میرتاش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێمه ناچینه به‌رده‌م دادگا، چونكه بڕوامان به سه‌ربه‌خۆیی دادگا نییه"، بۆیه 2 جار دادگا داوای له ده‌میرتاش و یوكسه‌داغ و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌ی هه‌ده‌په كرد بێنه به‌رده‌م دادگا بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون بچن.
نه‌چوونی ئه‌وانیش بۆ به‌رده‌م دادگا وای كرد پۆلیس هه‌ڵبكوتێته سه‌ر ماڵیان و هه‌ردوو هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و 9 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌ڵام 2 له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه به بڕیاری دادگای عه‌دلی ئازاد كران.
ئیفاده‌ی ده‌میرتاش له‌به‌رده‌م دادوه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو: "وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكتان ناده‌مه‌وه، چونكه بڕوام به دادگاگهتان نییه به شێوه‌یه‌كی عادیلانه دادگاییم بكات، ته‌نانه‌ت هێنانی منیش بۆ ئێره نایاساییه، ئێمه ناكۆكییه‌كانمان به‌رامبه‌ر به دادگا نا، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به سیاسهتچییهكان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئێمه خه‌باتمان بۆ دیموكراتی و هێنانی ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بێت، جا ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان بین یان له زیندان هه‌ر له خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. ده‌مه‌وێت بڵێم له‌به‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی سیاسیم ته‌نیا خه‌ڵك ده‌توانێت دادگاییم بكات، نه‌ك ئێوه".
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانیش له وته‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و 7 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه، ئاماژه‌ی دا ئه‌وان رێگه‌یان خۆش كرد تا هه‌ده‌په بتوانێت له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا سیاسه‌ت بكات نه‌ك له قه‌ندیله‌وه، بۆیه 80 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان چووه په‌رله‌مانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وان له‌بری سیاسه‌ت پشتگیری‌یان له په‌كه‌كه كرد و شاره‌وانییه‌كانیان خسته خزمه‌تی په‌كه‌كه و خه‌نده‌قیان له باكوور هه‌ڵكه‌ند.
له زۆربه‌ی شاره‌كانی توركیا پۆلیس خراوه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه به‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن هیچ لایه‌ن و گرووپێك خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیكردن له هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ئه‌نجام بده‌ن، له هه‌ر شوێنێك قه‌ره‌باڵغی هه‌بێت پۆلیس بڵاوه‌یان پێ ده‌كات. رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی بێ لایه‌ن و ئۆپۆزسیۆنیش له رێگه‌ی نووسین و چاوپێكهوتنهكانیانهوه پشتگیری له هه‌ده‌په ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت به زووترین كات ئازادیان بكات، چونكه میلله‌تی تورك و كورد نایه‌وێت ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی به بیر بێته‌وه.
عه‌ونی ئۆزگۆرهل، رۆژنامه‌نووسی دیاری توركیا پێی وایه هاووڵاتییان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت ناكه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پشتگیری له هه‌ده‌په‌یش ناكه‌ن به‌وه‌ی نه‌چنه به‌رده‌م دادگا بۆ وه‌رگرتنی ئیفاده.
ئه‌و تایبه‌ت بۆ (باس خه‌به‌ر) ده‌ڵێت: "هه‌ده‌په له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر كورسی لا ببات، ئه‌وه‌نده كاری نه‌ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌مه‌یش هه‌ر به‌و مانایه نییه كه ده‌ستگیر بكرێن، من دژی دهستگیركردنیانم".
عه‌زیز یاغهن، نووسه‌ری توركیا پێی وایه ده‌بێت بیر له هاووڵاتییانی كورد بكرێته‌وه له باكوور و ئه‌وان شایه‌نی ئه‌وه نین بكوژرێن و ته‌قینه‌وه‌یان له شاره‌كانیان بكرێت و له هه‌موو لایه‌كیشه‌وه هه‌ر په‌لامار بدرێن. یاخود سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی هه‌ڵیانبژاردوون بخرێنه زیندانه‌وه.
عه‌زیز بۆ (باس خه‌به‌ر) لێدوانی داوه و پێی وایه، كاتێك ته‌قینه‌وه له ئامه‌د روو ده‌دات و په‌كه‌كه ده‌ڵێت من بووم خه‌ڵك هیچ قسه‌یه‌ك ناكات، گرووپی تیرۆرستیی داعش ته‌قینه‌وه ده‌كات خه‌ڵك هه‌ر بێده‌نگه و خه‌نده‌ق ههڵدهكهنرێ و تۆپ و تانكی ده‌وڵه‌تیش له‌ناو شه‌قامه‌كاندا ده‌سووڕێته‌وه خه‌ڵك هه‌ر بێده‌نگه، كه‌واته هاووڵاتییانی باكوور دووچاری شۆكێكی گه‌وره بوونه.
ئه‌و پێیوایه، ئێستا كاتییه‌تی هاووڵاتییانی باكوور به ده‌نگی به‌رز به حكوومه‌ت و په‌كه‌كه بڵێن چیتان له ئێمه ده‌وێت، ئێمه هیچمان له ئێوه ناوێت له ئارامی زیاتر.
هه‌ندێك پێیانوایه ئاك پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له وڵات‌دا جێبه‌جێ بكات، پێویستی به‌وه‌یه توركیا بخاته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه، بۆیه به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوه‌خۆی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌گه‌ر 28 ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا به هه‌ر هۆكارێك بێت بخرێنه زیندانه‌وه و له ساڵێك زیاتر زیندانی بكرێن، توركیا ده‌چێته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌وه.
یونس ئه‌مره، مامۆستای زانكۆ له زانكۆی كولتوور له ئیسته‌نبۆڵ پێی وایه، ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت توركیا بخاته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌وه، چونكه ئێستا به 316 كورسی ناتوانێت ده‌ستوور بخاته ریفراندۆمه‌وه، به‌ڵام ده‌زانێت دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز جه‌ماوه‌ری زۆر بووه، بۆیه ده‌یه‌وێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 367 كورسی بهێنێت و ئیدی پێویستی به ریفراندۆمیش نه‌بێت بۆ هێنانی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی.
عادل گور، به‌رپرسی ده‌زگای (A&G) بۆ راپرسی تایبه‌ت بۆ (باس خه‌به‌ر) ئاماژه ده‌دات به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی توركیا هاووڵاتییان بۆچوونێكیان هه‌بووه بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و دوای هه‌وڵی كوده‌تا بۆچوونه‌كان گۆڕاوه.
به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تا 20 بۆ 30%ی هاووڵاتییانی توركیا هیچ بۆچوونێكیان ده‌رنه‌بڕیبوو بۆ هێنانی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌یشی به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌دا رێژه‌یان كه‌متر بوو له نهخێرهكان، به‌ڵام دوای هه‌وڵی كوده‌تا ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له نه‌خێر زیاتره.
بۆیه یونس ئه‌مره پێی وایه، ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و 7 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه و هه‌روه‌ها 30 ئه‌ندام په‌رله‌مانی دیكه‌یش له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌گه‌رى زۆره زیندانی بكرێن، پێمان ده‌ڵێن ئاك پارتی ده‌یه‌وێت توركیا بخاته ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه.
باسنيوز
