دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ئاوارەکان پێداویستی زستانە دابەش دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی ئاوارەکان پێداویستی زستانە دابەش دەکات


دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر ئاوارەکانی کەمپی خازر و حەسەن شام دابەش دەکات، ھەروەھا بەھاوکاری لەگەڵ مانگی سوری قەتەر لە کەمپی حەسەن شام دۆشەک و بەتانی و دۆشەک و سۆپا و لایت شەحن و جلیکانی ئاو دابەش دەکەن.



ئەمڕۆ لەدرێژەی ھاوکاریکردن و دابەشکردنی خۆراک بەسەر ئەو ئاوارانەی کە بەھۆی شەڕەوە ناوچەکانیان بەجێدەھێڵن و روو لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچەند کەمپێکی نوێدا پێشوازیی لە ئاوارەکان دەکات، لەو میانەشدا لە کەمپی حەسەن شام لەسنوری پارێزگای نەینەوا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە دوو ژەمە خواردنی گەرم بەسەر خێزان و ھەزاران کەسی ئاوارەدا دابەش دەکات، ھاوکات لە درێژەی دابەشکردنی ھاوکارییەکاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەھاوکاری لەگەڵ مانگی سوری قەتەڕی، دۆشەک و بەتانی و سۆپا و لایت شەحن و جلیکانی ئاو دابەش دەکات. ھاوکات ھەمان رۆژ شەپۆلێکی تری ئاوارەکان روویان لە کەمپەکە کرد کە ژمارەیان ١٣٠ خێزان بوون و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە خواردنی گەرم و پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیانیان بەسەردا دابەشکردن.



تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەرجەم ئەو کەمپانەی کە تازە دروستکراون بۆ پێشوازیکردنی ئاوارەکانی پارێزگای موسڵ، لە ئامادەباشی تەواودان و رۆژانە پێشوازی لەئاوارەی نوێ دەکەن و پێداویستی سەرەتاییان بەسەردا دابەش دەکەن.
Payamner-
Top