بەدوای بەتاوانبار نەناسرانی هیلاری کلینتۆن لەدادگا، دۆلاری ئەمریکا تێهەڵچۆوە
لە کاتێکدا بە پێی راپرسییەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆن لە پێشەوەی دۆناڵد ترامپە، بایەخی دۆلاری ئەمریکاش بەرز بۆوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە دادگای ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە هیلاری کلینتۆنی لەبارەی ئاشکرابوونی ئیمەیلەکانی بە بێتاوان زانی، نرخی دۆلاری ئەمریکاش لە بازارەکانی جیهاندا بەرز بۆوە.
رێکخراوی لیکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا، دوای ئەوەی بۆ جارێکی دیکە بە لێکۆڵێنەوەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەم وڵاتەدا چۆوە، بۆجاری دووهەم لەبارەی ئاشکرابوونی ئیمەیلەکانییەوە هیلاری کلینتۆن بە بێتاوان ناساند.
لە هەمان کاتدا کێبڕێکی کلینتۆن و ترامپ بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆککۆماریی ئەمریکا، دوای تەوابوونی دەنگدان تا چەن کاتژمێری دیکە ئاشکرا دەبێت.
Payamner-
