حەمید ئەفەند: ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن لەپاککردنەوەی باشیک

حەمید ئەفەند: ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن لەپاککردنەوەی باشیک

بەرپرسی میحوەری باشیک ئاشکرایکرد، ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری باشیک دەستیپێکردووە بەپاککردنەوەی باشیک وسبەش بەردەوام دەبێت.

حەمید ئەفەندی بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; ھێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ لەچەند قۆڵەکەوە دەستیان کرد بەپاککردنەوەی باشیک ولەھەموو قۆڵەکان گەیشتنەوە یەک وتوانیان بەشێکی زۆر پاکبکەنەوە وبڕیارە سبەی پاککردنەوەکە بەردەوام بیت.

حەمیدئەفەندی گوتیشی، گومانی ئەوە دەکرێت کە لەناو تونێلەکاندا چەند چەکدارێکی داعش مابن ورەنگە رێژەیان گەلێک زۆر نەبێت ،چونکە ژمارەیەکی زۆریان لێکوژراوە.

ئەفەندی وتیشی، زیاتر لە٤٠تیرۆرستی داعش لەباشیک لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە کوژراون.
Payamner-
Top