ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێی خازر گەیشتە ٣٦ھەزار کەس
نەزھەت حوسێن ڕایگەیاند: "هاتنی ئاوارە لە مووسڵ و ئەو دەوروبەرەوە بەردەوامە و ڕرۆژبەرۆژ ژمارەکەیان لەزیادبووندایە و بە پێی دواین ئامار لە کەمپەکانی خازر و حەسەنشام ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ٣٦ھەزار کەس."
نەزھەت حوسێن گوتیشی، کاتێک ئەو ئاوارانە دەگەنە ئەو ناوچەیە ھەموو پێداویستیەکیان لە خواردن و خواردنەوە و شوێن بۆ دابین دەکرێت و تیمی تەندروستییش چاودێرییان دەکەن.
گوتیشی، هەڵدانی دەوار بۆ ئاوارەکان بەردەوامە و ئێستا ھەزارو٢٦٠ خێمە پڕ بووە لە ئاوارە و ئەمڕۆش ٢٠٠ خێمەی دیکە تەواو کراون بۆ ئاوارەکان و بە بەردەوامیش دەوار هەڵدەدرێت."
باسی لەوەش کرد، لە کەمپی دیبەگەش ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ٣٠ھەزار کەس کە ئەوە عێراق خۆی سەرپەرشتییان دەکات.
حوسێن ڕاشیگەیاند، پشکنینی توند لەگەڵ ئاوارەکان دەکرێت و لە چوار بازگەوە تێپەڕ دەبن تاوەکو دەگەنە شوێنی مەبەست؛ بەشێک لەوانە بە تۆمەتی داعشاتی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر ھیچیان لەسەر نەبێت ئازاد دەکرێن.
KDP
