ئافرەتێک لەسەر تێگرتنی تاکە نەعلەیەک پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت
بڵاوبوونەوەی ھەواڵێکی سەیروسەمەرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، سەرنجی زۆرترین کەسی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، ئەویش بەھۆی تێگرتنی تاکە نەعلەیەک لەلایەن ئافرەتێکی تورک بەناوی (سینای غۆزێل)ی تەمەن ٦٣ ساڵ بۆ کوڕە ٣٥ ساڵەکەی بەناوی (حەسەن غوزێل) دووچاری کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە.
ھەروەک لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، دوای ئەوەی کە دایکی تاکە نەعلەکەی تێدەگەرێت، حەسەن غوزێل لە پۆلیسی پارێزگای دەنیزلی سکاڵای لەسەر دایکی تۆمار دەکات و بەو ھۆیەشەوە دادگای شارەکە لێکۆڵینەوە لەسەر کێشە دەکات و سکاڵاکەی خستە خانەی تاوانەوە، بەمەش سزای زیندانی لە نێوان دوو بۆ پێنج ساڵ زیندان بۆ دایکەکەی دەردەچێت.
دوای ئەوەی کێشەکە دەخرێتە بەشی تاوانەوە لەلایەن دادگای شارەکەوە، سینای غوزێل ڕەخنەی توندی لە دادگای شارەکە دەگرێت و دەڵێت: "نەمزانیوە لە یاسای تورکیا تێگرتنی نەعلە دەچێتە یاسای چەکەوە".
باسنيوز
