ئه‌م دوو ڕێگا چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دانراوه
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتارى كورد له لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٧، له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تێبینی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرۆژه یاساکه و داواکارییه‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه وه‌رگیرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه، له رۆژی چواشه‌مه‌ى داهاتووه‌وه، لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆكردنى پرۆژه یاساکه، وتیشی :" ئیمه وه‌کو فراکسیۆنه کوردییه‌کان تێبینیمان هه‌بوو له‌سه‌ر پشکی هه‌رێم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسیارێتی حكوومه‌تی فیدراڵی به‌رانبه‌ر به هاووڵاریانی هه‌رێم".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌ماهه‌نگى كردن له نێوان لیژنه‌ی مووچه‌ی هه‌رێم و لیژنه‌ی دارایی دووپاتکرایه‌وه، لیژنه‌ی مووچه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکوومه‌تی فیدڕاڵى و حکوومه‌تی هه‌رێم کۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى گۆڕان، ڕاى گه‌یاند :" باس له دوو ڕێگاچاره ده‌كرێت، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه هه‌ردوو حكوومه‌ت ڕێك بكه‌ون و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به ڕێككه‌وتنه‌كان په‌نا برێته به‌ر دادگاى فیدڕاڵى".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مان گفتوگۆى زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وباره‌یه‌وه بگه‌ن به ئه‌نجامێك.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ڕێگاچاره‌ى دووه‌م، بریتییه له‌وه‌ى حكوومه‌تى فیدڕاڵى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات، نه‌ك هه‌رێم، گوتیشی :" له ڕاستیدا ئه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا یه‌ك ناگرێته‌وه و بازدانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و پێشنیازه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ یاساییه‌كان گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت".
باس‌نیوز
