بۆ دانانی هەڤاڵ ئەبوبەکر گۆڕان بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت

 بۆ دانانی هەڤاڵ ئەبوبەکر گۆڕان بەدوای دەرچەیەکدا دەگەڕێت
بزووتنەوەی گۆڕان، ھێشتا چاوەڕوانی ڕێگایەکە بۆ دانانی د. ھەڤال ئەبوبەکر لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی.

دوای دانانی سەردار قادر، وەک بریکاری پارێزگاری سلێمانی، بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی پارێزگاکە، کێشە لەناو بزووتنەوەی گۆڕان دروست دەبێت، بەوەی دەبێت گۆڕان پشتیگیری لە دانانی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بکات. لەمبارەیەوە کوێستان محەمەد، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: "بەڵی، بۆ دانانەوەی د. ھەڤاڵ وەک پارێزگاری سلێمانی، بە دوای دەرچەیەکدا دەگەڕێین".

جەختیشی لەوە کردەوە: ”ھەر کاتێک دەرفەتێک ھەبێت بۆ ئەوەی ھەڤاڵ ئەبوبەکر بکەین بە پارێزگاری سلێمانی، ئێمە ئامادەین".








باسنیوز
Top