ھەولێر... کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ نمایشکردنی(بیتادین- Betadine)
بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای (Mundipharma) ھەڵسا بەئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، بۆ نمایشکردن و پێشکەشکردنی بەرھەمی (Betadine) لە عێراق.
جێی ئاماژەیە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بە ئامادەبوونی ھەر یەک لە (دکتۆر زوھێر کەریم) بەرپرسی بەشی خۆپاراستن لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان و (دکتۆر ولا المولی) پسپۆری نەشتەرگەریی شەویلگە و روخسار و (دکتۆر دڵشاد حامد چۆمانی) پسپۆری نەشتەرگەری و (دکتۆر بۆتان عەبدول قادر) پسپۆری نەشتەرگەری و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە میسر و لیبیا و رۆژھەڵاتی ناوەند و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی عێراقی کە لە بواری تەندروستیدا کار دەکەن، بەڕێوەچوو. جێی باسە، ھەر سێ پسپۆر گفتوگۆیان لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدا لەمەڕ ئەو پاککەرەوە نوێیەی کە رێگری دەکات لە تەشەنەکردنی برین و پێکانەکان بۆ ئاوسانی مەترسیدار.
لای خۆیەوە دکتۆر ولا المولی دووپاتی کردەوە، بەرھەمی (Betadine) یەکێکە لە گرنگترین پاککەرەوەکان، بۆیە پێویستە ھاونیشتمانییان بۆ خۆپاراستن لە میکرۆب و بەکتریا و کاریگەریی بەسەر ئەو پیسییانە، ڕۆژانە گرنگی بە بەکارھێنانی ئەو پاککەرەوەیە بدەن. ھەرچی دکتۆر دڵشاد حامد چۆمانی یە، گرنگی و کاریگەریی ئەو پاککەرەوەی لە کاتی پرۆسەی نەشتەرگەری روون کردەوە. ھەروەھا ناوبراو گوتیشی: (Betadine) رێگری دەکات لە دروستبوونی ئاوسان و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر ئەو بەکتریایانە و کەمبوونەوەی پێویستبوون بە بەکارھێنانی دژەبەکتریا و سەرھەڵدانی نەوەی بەکتریا و ڤایرۆسی نوێ، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی پێنج دەیەی رابردوودا ئەو پاککەرەوەیە رۆڵی کاریگەری بینیوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرەکەدا (دکتۆر فوئاد قەماح) بەڕێوەبەری کۆمپانیای Mundipharma خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە سەردانیکردنی ھەرێمی کوردستان و لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە بارودۆخی تەندروستی و بڵاوکردنەوەی بەرھەمی (Betadine). ھەروەھا ناوبراو بەڵێنی دا لە داھاتوودا و لەنزیکترین دەرفەتدا بەرھەمی تازە و نوێ بخاتە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، چونکە کۆمپانیاکەیان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە تەندروستیی ھاونیشتمانییان و خۆپاراستن لە نەخۆشی. پێویستە بگوترێت Betadine لە ماوەی پێنج دەیەی رابردوودا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە پارێزگاریکردن لە کوالێتی و چالاکیی لە بواری پاککەرەوەکاندا. بە نمایشکردن و پێشکەشکردنی ئەو پاککەرەوە نوێیە و بڵاوبوونەوەی لە بازاڕەکانی عێراق، گشت ئومێدەکان بەو ئاڕاستەیەن کە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستیی نەخۆش و پاراستنی لە میکرۆبەکان.
باسنيوز
