كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد؛ دۆخی دارایی‌و دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ تاوتوێ ده‌كرێت
سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكردووه. به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه بڕیكاری وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی‌و بڕی داهات ده‌خاته‌ڕوو.
عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه ئاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ راگه‌یاند: بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به باسكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و دۆخی ئێستای شه‌ڕ له راپۆرتێكی ئاسایی‌دا له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت ده‌خرێـته‌ڕوو".
له‌بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه بڕیكاری وه‌زیری دارایی، له راپۆرتێكدا باس له داهات و خه‌رجیه‌كانی هه‌رێم‌و بارودۆخی دارایی ده‌كات.
هه‌رێمی كوردستان زیاتر له دوو ساڵه له‌قه‌یرانێكی سه‌ختی داراییدایه‌و حكومه‌ت توانای پێدانی موچیه نییه له‌كاتی خۆیداو موچه‌ی چه‌ند مانگێكیش قه‌رزاره سه‌رباری پیاده‌كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه.
به‌پێی بڕگه‌كانی تری به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی حكومه‌ت، هه‌ردوو وه‌زیری كشتوكاڵ‌و شاره‌وانی راپۆرتێك ده‌خوێننه‌وه‌و راپۆرتی وه‌زیری كشتوكاڵ تایبه‌ته به كه‌رتی كشتوكاڵ‌و كێشه‌كانی ئه‌و كه‌رته ده‌خاته‌روو، كه به‌وته‌ی خۆی راپۆرته‌كه "پێشنیار‌و چاره‌سه‌ریشی دیاریكردووه".
راپۆرتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیش تایبه‌ته به رێكخستنی په‌یكه‌رو میلاكاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و داهاتی وه‌زاره‌ت.
سه‌باره‌ت به باسكردنی سیستمی پاشكه‌وتی موچه‌و داوكاری مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران له‌وباره‌یه‌وه، عه‌بدولستار مه‌جید، وتی"به‌ڕه‌سمی ئه‌وه‌م گوێ لێنه‌بووه كه باس له پێداچونه‌وه به سیستمی پاشكه‌وتی موچه بكرێت".
به‌وته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریكاری وه‌زیری دارایی له‌میانی راپۆرته‌كه‌یدا باسله‌وه‌ده‌كات كه چ ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ.
خه‌ندان
