پەرلەمانتارێکی یەکێتی: جبووری کەسێکی بێ دەسەڵاتە
محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاند: “سەلیم جبووری، کەسێکی بێ دەسەڵاتە، وەک پەرلەمانتاران هەستمان پێ کردووە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دەبێت جبووری هاوسەنگی لە نێوان شیعە و سوننە و کورددا ڕابگرێت. گوتیشی: “ئەمە بۆ خۆی، ڕۆڵ و کاریگەریی نێگەتیڤ و پۆزەتیڤ دەبێت.
پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی یەکێتی جەختیشی لەوە کردەوە: “بە شێوەیەکی گشتی، پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئاڵۆز بووە، ئاساییە کە جبووری هاوسەنگی لەدەست بدات".
لەبارەی ئەگەری لادانی جبووری، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستە ڕوو کە لە عێراقدا هەموو ئەگەرەکان کراوەیە و دەڵێت: “یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە بە ڕێککەوتنی لایەنەکان، جبووری لابدرێت".
باسنيوز
