دەروازەی سنووریی کێلەشین لە نێوان هەولێر و شنۆدا دەکرێتەوە
مورتەزا عیبادی، لەو کۆنگرەیەدا ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان کۆمیتەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان ئێران هەرێمی کوردستان کە هەر شەش مانگ جارێک کۆ دەبینەوە، بڕیارمان داوە ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەین و بەتەماین و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندییە بازرگانییەکانی پارێزگای هەولێر و پارێزگای ورمێ ببووژێنینەوە کە بۆ ئەم مەبەستە دەروازەی سنووریی (کێلەشین) لە نێوان پارێزگای هەولێر و شاری شنۆ لە پارێگای ورمێدا بە فەرمی دەکرێتەوە."
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئێران ڕەخنە لە هەرێمی کوردستا دەگرێت کە پێش بە چالاکیی چەکداریی چەکداریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ناگرێت عیبادی گوتی: بەرپرسانی سەربازی و سیاسی لە تاران لە بەرانبەر ئەم جموجۆڵە چەکدارییانە نیگەرانن و دەیانەوێ پێشیان پێ بگیردرێت، بەڵام خاڵی بەرچاو ئەوەیە کەهدندێ گرووپی دژبەری شۆڕشێ ئێرانن دەیانەوێ ئاسایشی ئێران و سنوورەکان بشێوێنن و دەمانەوێ پێشیان پێشی پێ بگیردرێت، بەپێی ئەو ڕیککەوتنانەی کەر هەردوولامان کردوومانە هیوادارین ئەو کێشانە لە داهاتوودا چارەسەر بکرێن."
سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامی لە هەولێر لەبارەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە ڕایگەیاند" هەرچەند ئاستی هاوکاریی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران پەرەسی سنەندووە، بەڵام لە دەروازەی عاجی ئۆمەرانەوە هەندێ لاواز بووە و بەتەماین چڕتری بکەینەوە، چونکە سنوورەکان لە سەردەمی شەڕدا زیانیان بەرکەتووە، ئێمە بەتەماین دانیشتوانی هەەردوو دویوی خەڵکی سنوور لە هاوکارییەکان سوودمەند بن و ئەگەر لەو سنوورانەدا دابمەزرێین، هەم بە قازانجی قەزای سۆران و چۆمان و هاوکات ناوچەکانی شنۆ و دەوروبەری دەبێت."
کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە لە لە ناوچەی سیدەکان و شاخی کێلەشین لە نێوان هەولێر و شاری شنۆ لە کاتێک دایە کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە سنووری کێلەشین و بەربزین جێگیر کراون.
باسنیوز
