ژمارەی ئاوارەکانی خازر گەیشتنە ١٣ھەزار کەس
بەرێوبەری کەمپی خازر ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا ١٣ھەزار ئاوارە لەموسڵ ودەوروبەری گەیشتوونەتە میحوەری خازر ولەھەردوو کەمپی خازروحەسەن شام نیشتەجێکراون وھەموو پێداویستیەکیشیان بۆ دابین کراوە.
رزگار عوبێد بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; لە٢٤مانگی رابردوو تا ئەمڕۆ نزیکەی ١٣ھەزار کەس لەموسڵ ودەوروبەری ئاوارەی میحوەری خازر بوونە ولەھەردوو کەمپی خازر وحەسەن شام نیشتەجێکراون وشوێنیشیان بۆ کراوەتەوە وھاتنی ئاوارەکانیش تا ئێستا ھەر بەردەوامە.
رزگار عوبێد گوتیشی، ھەموو پێداویستیەک بۆ ئاوارەکان دابین دەکرێت وبەپلەی یەک دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەوکارە دەکات.
باسی لەوەشکرد، پێشتر خەڵک لەدەوروبەری موسڵ ئاوارە دەبوون،بەڵام ئەوانەی دوو سێ رۆژی رابردوو ھەمووان لەناو موسڵ ئاوارە بوونە،کەبەشێک لەوانە کوردن.
Payamner-
