هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباوه‌ڕه‌دایه، ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و چه‌ندان په‌رله‌مانتار، بارودۆخه‌كه گرژتر ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنهكان هبار ده‌بات و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یاندراوی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی دیموكراتی گه‌لان:
ده‌ستگیركردنی به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه، نیگه‌رانی كردین، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م جۆره كردارانه بارودۆخه‌كه گرژتر ده‌كه‌ن و له راستای خزمه‌تكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا نابینین و هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنهكان له‌بار ده‌بات و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
بۆیه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هیوادارین هه‌رچی زووتره ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی پێ بهێندرێت و ئازاد بكرێن، هاوكات هه‌نگاوی جدی به‌ره‌و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهاوێژرێ كه خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات.
Hawler-
