له‌دیبه‌گه په‌ناگه‌و پێداویستی به‌سه‌ر نزیكه‌ی هه‌زار خێزانی ئاواره دابه‌ش ده‌كرێت
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و NRC و فریاكه‌وتنی ئیسلامی له كه‌مپی دیبه‌گه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه و پارسێلی خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری دیكه پێشكه‌ش به 976 خێزانی ئاواره‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات.
رۆژی 5/10/2016 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له كه‌مپی دیبه‌گه به‌رده‌وامه له دابینكردنی په‌ناگه و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان و پێدانی دووژه‌مه ژه‌مه‌خۆراكی گه‌رم به ئاواره‌ی تازه هه‌ڵهاتووی ژێر ده‌ستی داعش. له‌لایه‌كی دیكه و له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و هه‌ردوو رێكخراوی UNHCR و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و NRC و فریاكه‌وتنی ئیسلامی هه‌ستان به‌دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 650 خێزان و گۆشت و نان به‌سه‌ر 110 خێزان و سه‌تل و پێداویستی پاككه‌ره‌وه و ئاو و خواردنی له‌قوتونراو و پێداویستی ئافره‌تان به 98 خێزان و دۆشه‌ك و به‌تانی و جلوبه‌رگ و جلیكان و پێداویستی دیكه بۆ 96 خێزان و سه‌له‌ی ته‌ندروستی به 22 خێزانی كه‌مپه‌كه درا.
شایانی باسه، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كات، هاوكات بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه تازه روو ده‌كه‌نه كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكی بیانی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و ژه‌مه خۆراكی گه‌رم و په‌ناگه‌و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌یان بۆ دابین ده‌كات.
Payamner-
