پارتی: نیگەرانین و هیوادارین بەزوویی پەرلەمانتارانی هەدەپە ئازاد بکرێن
پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت: "ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه، نیگه‌رانی كردین". هیواش دەخوازێت" بەزووترین کات ئازاد بکرێن".
لە راگەییندراوێکدا کە بەناوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "ده‌ستگیركردنی به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه، نیگه‌رانی كردین، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م جۆره كردارانه بارودۆخه‌كه گرژتردهكهن و له راستای خزمه‌تكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا نابینین، هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنهكان له‌بارده‌بات و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن".
لەکۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هیوادارین هه‌رچی زوتره ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی پێ بهێندرێت و ئازادبكرێن، هاوكات هه‌نگاوی جدی به‌ره‌و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهاوێژرێ كه خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات".
بەرەبەیانی هەینی 4-11-2016 سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە لەگەڵ 10 پەرلەمانتاری ئەو پارتە دەستگیرکران دواتر سری سورەیا ئۆندەر، زیا پیر و ئیمام تاشچیئه‌ر ئازادکران بەڵام 9 ئەندام پەرلەمانی دیکەی هەدەپە و هاوسەرۆکەکانیان بەندکراون.
Rudaw-
