بۆکان.. دوو گەنجی دیکە دەستگیر کران

 بۆکان.. دوو گەنجی دیکە دەستگیر کران
شەپۆلی دەستگیرکردنی گەنجان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات درێژەی هەیە و ئەمجارە دوو برای خەڵکی بۆکان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شه‌ممه‌2016 -11-5، دوو برای خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەو دوو برا کوردەی مستەفا شێخی و دیاکۆ شێخی، ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزە ئیتلاعاتییەکان کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ خانووی ئەو دوو هاووڵاتییەیان گەمارۆ داوە و دوای دەستبەسەرکردن بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو برایە لەبەردەستدا نییە .

دەستگیرکردنی ئەو دوو برا بۆکانییە لە کاتێک دایە کەلە ماوەی مانگی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران لە شاری بۆکان 17 هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.













باسنيوز
Top