سلێمانی.. کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دوو ڕۆژ دەرفەتیان ماوە
ئەمڕۆ شەممە 5/11/2016 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە، كە وێنەیەكی ، تێیدا هاتووە: "هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت (كەمئەندامان) لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی مووچەیان هەیە لە كاروباری كۆمەڵایەتی، چ ئەوانەی مووچەكانیان لە جۆری 150 هەزار دینارین، چ ئەوانەی كارمەندن و مووچەكانیان لە جۆری 100 هەزارین، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی سەرلەنوێ تۆماركردن و پشكنینەوەی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت (كەمئەندامان)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیی سلێمانی و دەرەوەی شاری سلێمانی بكەن بۆ ئەوەی لەو مافە بێبەش نەبن".
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نزیكەی 30 هەزار هاووڵاتی سەردانیان كردووین، ئەوەی ماوە و تا ئێستا سەردانی نەكردووە، تەنیا ڕۆژانی یەكشەمە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ سەردان و پڕكردنەوەی فۆرم مۆڵەتی دراوە".
باسنیوز
