گۆڕان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکشێتەوە
ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکێتیی بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە (5\11\2016)، کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیار لەسەر کشانەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتە خۆجێیەکان دەدات. هاوکات لەگەڵ ئەوانەشدا، بڕیاری کشانەوە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەدات.
لەمبارەیەشەوە مونا قەهوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتووی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەگەر فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاری کشانەوە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بدات، بێگومان ڕێککەوتن دەکرێت و سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمان دیاری دەکرێت”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “بە سکرتێر و سەرۆک و جێگرەوە، ئەگەر دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ دیاری بکرێت، ئەوە پەرلەمان کارادەبێتەوە".
قەهوەچی باسیشی لەوە کرد: “ئەگەر لایەنی دووەم کە گۆڕانە نەتوانێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، یان بەڕێوەی ببات، دەبێت لایەنی سێیەم کە یەکێتییە، ئەو پۆستە وەربگرێت".
باسنيوز
