حکوومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە کوردستانیان و گەلانی عێراق دەکات

حکوومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە کوردستانیان و گەلانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ نۆى نیسان، کە دوازە ساڵ بەسەر سەرکەوتنی گەلانی عێراق و ڕزگاربوونیان لە ستەمی دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا تێدەپەرێت، ڕۆژێکی گەش و پرشنگدارە لە مێژووی سیاسیی عێراقدا.

عێراقی نوێ کە زادەی ڕەتکردنەوەی سیستمی تاکلایەن و خۆسەپاندن و لەپەراوێزنانی پێکهاتە جیاجیاکانی ئەم وڵاتەیە، ئەو هیوایە بووە کە سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق خوازیاری بوون.
هیوادارین ئەم ئامانجە مەبەستی سەرەکیی هەموو لایەنەکان بێت بۆ فەراهەمکردنی دۆخێکی پڕ لە ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بۆ گەلانی عێراق و ئاسایش و سەقامگیریی سیاسى بۆ عێراق.

لەم بۆنەیەدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان و گەلانی عێراق دەکەین و دڵنیاین کە سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر تیرۆریستانی داعشدا، سەرکەوتنێکی دیکەی مێژوویی دەبێت بۆ سەرجەم پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق. دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و قوربانیانی گەلانی عێراق کە ئیرادەی لەبننەهاتووی مانەوە و خۆڕاگریی وڵاتەکەیانن لە دژی دیکتاتۆرییه‌ت و تیرۆر.



ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان 2015/4/9
Top