میحوەری خازر.. هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
موقەدەم دڵشاد مەولوود، بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند:"، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/4/2015، لە گوندی تل ئەسود-ی سەر بە میحوەری خازر، چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنران.
موقەدەم دڵشاد هەروەهای گوتی:" بەر لە هێرشەکە داعش بە چەکی قورس بۆردوومانی هێزی پێشمەرگەی کردووە و دواتر لە رێگای پیادەوە هەوڵى پێشڕەویکردنی داوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی هێرشەکەیانی داوەتەوە و زیاتر لە 10 چەکداری داعشیان کوشتوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بەر پێشمەرگە بکەوێت".
روداو
