خانه‌نشینێكی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، لەگەرەکێکی شاری ھەولێر خانەنشینێک بە گوللە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئەمرۆ چوارشه‌ممه ٢٠١٥/٤/ی نیسان كاتژمێر (٤:٣٠)ی عەسر، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە یەکێک لە گەرەکەکانی شاری ھەولێر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کە کەسێکی خانەشین به‌ناوی (ب.ە.ح)، تەمەن (٦٤) ساڵ، بە دەمانچە گوللةیەکی لە خۆی داوە:" دوای گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆكاری خۆكوشتنه‌كه باس نه‌كراوه، به‌ڵام لە لایەن پۆلیس سەبارەت بەھۆکارهكهی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە كراوه‌ته‌وه.
