پێشمەرگە هێرشێكی داعشی لە میحوەری گوێڕ تێكشكاند

پێشمەرگە هێرشێكی داعشی لە میحوەری گوێڕ تێكشكاند
فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ ئاشكرای كرد، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەو میحوەرە، هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعشیان تێكشكاندووە.
حاكم “جەمال جەلال”، یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری ڕاگەیاند، نیو سەعات لەمەوبەر، چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، هێرشێكی توندیان كردووەتە سەر پردی گوێڕ (لە سەر زێی گەورەیە) و شەڕێكی دەستەویەخە لە نێوان داعش و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕووی دا. جەختیشی لەوە كردەوە كە پێشمەرگە هێرشەكەی تێكشكاندوون و دوای هەڵاتنی چەكدارانی داعش، ئەو ناوچانەی بۆردومان كردووە كە لێوەی هاتوون، زیانێكی گەورەشی پێ‌ گەیاندوون، بەڵام بە هۆی تاریكییەوە، ژمارەی كوژراوانی داعش هێشتا نازانرێت.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دووپاتی كردەوە كە هێزەكانی پێشمەرگە لەو میحوەرە و تەواوی میحوەرەكاندا، لە ئامادەباشیی تەواو دان، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی توندڕەوی داعش.
Top