ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ته‌رخان ده‌كات
ده‌قی فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری:
وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه چوون بۆ داواكاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بڕیاری دا به ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی بۆیان ره‌وانه ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی خۆیان، كاره‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه كه ئاماژه به نووسراوێكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی بۆ پێویستیان به زیادكردنی ژماره‌ی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ راپه‌راندنی ئیش و كاره‌كانیان، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای كاری خۆیان، سه‌یری داواكانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش بكه‌ن. هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریش ده‌ستنیشان كراون كه وه‌ك تنسیب بۆ ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی كارده‌كه‌ن كه بیست و سێ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌رین و له دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كار ده‌كه‌ن.
